یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتێنێت
ئێران راگەیەنراوێکی گرنگ دەربارەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە بڵاودەکاتەوە

- 6/16/2019 3:23:00 PM 3100 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە سبەینێ دوشەمە رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران (AEOI) راگەیەنراوێک لەبارەی پاشەکشەی زیاتری وڵاتەکەی بەرێکەوتننامەی ئەتۆمی 2015 بڵاودەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی، سبەی دوشەمە رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران (AEOI) راگەیەنراوێک لەبارەی پاشەکشەی زیاتری وڵاتەکەی لەرێکەوتننامەی ئەتۆمی 2015 بڵاودەکاتەوە.
پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم ئاشکرادەکرێت

تەنسیم ئەوەشی ئاشکراکردوە لە راگەیەنراوەکەدا پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم ئاشکرادەکرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی (کۆ پێنج یەک) کە هەریەک لە ئەڵمانیا، بریتانیا، چین، ئەمریکا، فەرەنسا لەساڵی 2015 دا رێکەوتنێکیان بۆ سنوردارکردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان واژۆکرد.

پاش کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنەکە، هەریەک لە وڵاتانی دیکەی بەشدار لەرێکەوتنەکە هەوڵی هێشتنەوەی رێکەوتنەکەیاندا، بەڵام پاش سەپاندنەوەی سزاکان کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی کشانەوە دەکات و هەڕەشەی زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمیش دەکات.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP