فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەرچو

- 6/16/2019 3:16:00 PM 22102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عارف قوربانی، نوسەر رۆژنامەنوس رایدەگەیەنێت، دادگای کەرکوک بەتۆمەتی بەھەدەردانی پارە و چۆنیەتی خەرجکردنیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبوری، پاریزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەرکردوە.

عارف قوربانی، نوسەر رۆژنامەنوس لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەتۆمەتی بەهەدەردانی ئەم پارانە، دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ راکان جبوری دەرکردوە".

راکان جبوری لە پشکی سونەکان لە دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە بوەتە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک و تا ئێستاش ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP