نه‌جمه‌دین كه‌ریم گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

- 6/16/2019 1:28:00 PM 18112 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

سكرتێری نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگەیاند، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری هه‌ولێر و له‌ ئێستادا  لە راییكردنی كاروباری ئاسایی خۆی به‌رده‌وامه‌.

نه‌شوان جه‌لال، سكرتێری نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکوک به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دوێنی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌واو بو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نه‌جمه‌دین كه‌ریم راسته‌وخۆ له‌ رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".

سكرتێری نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی، "دكتۆر نه‌جمه‌دین له‌ ئێستادا كاروباری ئاسایی خۆی ده‌كات له‌ شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆش له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ كاروباری ئاسایی خۆی به‌رده‌وام بوه‌".

 22ى ئایاری رابردو نەجمەدین کەریم له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ره‌فیق حه‌ریرى له‌لایه‌ن پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ناسراو به‌ ئینته‌رپوڵ ده‌ستیركرا، به‌ڵام دواى لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا، له‌ژێر چاودێریدا ئازادكرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP