بەپەلە

"میكانزمێك بۆ یەکلاییکردنەوەی پارێزگاری كەركوك دیاریكراوە"
مەحمود محەمەد: پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەر، بابەتەكانیان لێك جیاكردوەتەوە

- 6/16/2019 1:00:00 PM 13628 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەكێتی بابەتەكانیان لێك جیاكردوەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن، دەشڵێت، "میكانزمێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دیاریكراوە و بابەتەكە لەدەست مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵدا دەبێت".

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ھەموو بابەتەكان لێك جیاكراونەتەوە و دانانی پارێزگار پەیوەندی بە پێكھێنانی حكومەتەوە نییە، ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك و دانانی پارێزگارێك بۆ شارەكە لەدەست مەسعود بارزانی و كاك كۆسرەت دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی گفتوگۆ لەبارەی دانوستانەكان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە".

مەحمود محەمەد وتیشی، "لە چەند رۆژی داھاتودا مەسرور بارزانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی دیكەی كە بەشداری لە حكومەت دەكەن كۆدەبێتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP