وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران
فوئاد حوسێن: ساڵی داهاتوش پشكی هەرێمی کوردستان جێگیر ده‌كرێت

- 6/16/2019 11:59:00 AM 36245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند، پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتودا پشكی هەرێمی كوردستان جێگیربكرێت.
پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و ئابوری عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، "پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا، لە ئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن".
كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتوش بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون".

ئەو لێدوانەی فوئاد حوسێن لەکاتێکدایە چەند ئەندامێکی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریان دابو لە هەوڵەکانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی بۆ بڕینی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە.
بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت

 

فوئاد حوسێن دەشڵێت، "ئومێدمان هەیە ئاستی پەیوەندییەكان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بكرێت، كە لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمەوە، دیالۆگەكان دەست پێدەكەنەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP