هیندستان سزا بەسەر ئەمریکادا دەسەپێنێت

- 6/16/2019 11:58:00 AM 15840 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنە بازرگانییەکانی لەگەڵ نیودلهی، حکومەتی هیندستان بڕیاری زیادکردنی گومرگی سەر 28 کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکای دا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پاش ئەوەی لە 5ی حوزەیرانی رابردو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری پێنەدانی ئیمتیازاتە بازرگانییەکانی بەهندستان راگەیاند، حکومەتی هیندستانیش لە وەڵامی ئەو هەنگاوەی ئەمریکادا بڕیاری زیادکردنی گومرگی سەر 28 کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکای داوە.

دەستکەوتە مادییەکانی هیندستان کە دەبو ئەمریکا پابەندبێت پێیەوە بەپێی سەرچاوەکانی سیستمی گشتێنراو (GSP)یە کە هیندستان سودمەندترین لایەنی ئەو پەیوەندییە بازرگانیە بوە و بەهۆیەوە رێگەپێدراو بوە بۆ ناردنی بەرهەمەکانی بەقەبارەی 5.6 ملیاردۆلار بەبێ باج.
بەرهەمە سزادراوەکانی ئەمریکا گوێز و ئەڵماس و سێو و چەندین بەرهەمی دیکەن کە زیان بە بازرگانی ئەمریکا دەگەیەنێت.

مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو حکومەتی هیندستان بڕیاری زیادکردنی گومرگی سەر کاڵا ئەمریکییەکانی بەڕێژەی لەسەدا 120 دەرکرد و چەندین بەرهەمی دیکەی ئەو وڵاتە خرانە لیستی سزا سەپێنراوەکانەوە.

نیشانەکردن :

#هیندستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP