بارزانی ئامانجی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان ئاشکراکرد
مه‌سرور بارزانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی حکومەت پێشكه‌ش بكه‌ین

- 6/16/2019 11:13:00 AM 5225 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان وەرگرتنی سیڤی وەزیرەکانە، دەشڵێت، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی حکومەت پێشكه‌شی پەرلەمانی کوردستان بكه‌ین".

هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین


مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین".

پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سیڤی کاندیدەکان وەردەگرین


ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سیڤی کاندیدەکان وەردەگرین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکومەت دەکەن کاندیدەکانیان  پێشکەش بکەن کە ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببنە بە وەزیر".

11ی ئەم مانگە، مەسرور بارزانی بە دەنگی 87 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ناوزەد کرا و رۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێك رایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP