نەتەوە یەکگرتوەکان داوایەک ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

- 6/16/2019 10:28:00 AM 1912 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات تاساڵی 2030 رێژەی پابەندبونیان بەکەمکردنەوەی گازی زیانبەخشی کارگەکان لەسەدا 40 ەوە بۆ لەسەدا 55 زیادبکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەمە ئەنتۆنیۆ گویتێرز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنامەیەکدا بۆ دۆناڵد تەسک سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا داوای لە یەکێتیەکە کردوە تاساڵی 2030 پابەندبونیان بەرێژەی کەمکردنەوەی گازی ژەهراوی کارگەکان لەسەدا 40 ەوە بۆ لەسەدا 55 زیادبکەن.

سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە سەرپەرشتی کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەورپا دەکات رونیکردۆتەوە یەکێتی ئەورپا وەک گەورەترین بلۆکی جیهانی پێویستە رۆڵی هەبێت لەسنوردارکردتی پلەی گەرما و کەمکردنەوەی ئەو رێژی لەسەدا 1.5 ی کە زیادیکردوە، بۆ ئەوەش پێویستە رێژەی گازی زیانبەخشی کارگەکان کەمبکرێتەوە.

رۆژی 28ی ئەم مانگە کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت کە دواین دەرفەتە بۆ قسەکردن لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا پێش کۆبونەوەی ئاسایی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمانگی سێپتێمبەری داهاتو.

لەنامەکەیدا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رونیکردۆتەوە کە یەکێتی ئەوروپا بەکەمکردنەوەی سوتاندنی خەڵوز و ئەو گرێبەستە گەورانەی کەبڕیاروایە دوای ساڵی 2020 لەوبارەیەوە بکرێن دەتوانێت رۆڵێکی گەورە ببینێت لەکەمکردنەوە و سنوردارکردنی رێژەی گازی زیانبەخش بۆ بەرگەهەوا.

نیشانەکردن :

#یەکێتی ئەوروپا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP