مه‌سرور بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە پیرمام لە کۆبونەوەدان

- 6/16/2019 10:24:00 AM 3060 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەیامنێری خەندان رایگەیاند، كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە پیرمام ده‌ستیپێكردوە.

پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەمڕۆ  پلانەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەکە بۆ مەکتەبی سیاسی حزبەکەی ئاشکرا دەکات.

بەپێی زانیاریەکان لەم هەفتەیەدا مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران کۆدەبێتەوە و کارنامەکەی بۆ لایەنەکان روندەکاتەوە و پلانی چوار ساڵی داهاتوی بۆ بەڕێوەبردنی کابینەکە ئاشکرا دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP