نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەوە

- 6/16/2019 10:21:00 AM 17835 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان بەخەندان-ی راگەیاند، 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 350 دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 120 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 600 دینارە، 100 پاوەن بە 152 ھەزار و 500 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 250 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار و 150 دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 112 دۆلارە، نرخی 100 پاوەندیش بە 126 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP