هەواڵی ئەمڕۆ

ڤیدیۆ؛ ئەرژەنتین لە یەکەم یاریدا شکستیهێنا

- 6/16/2019 9:41:00 AM 4676 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە یاری یەکەمیدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دوچاری شکستێکی چاوەڕواننەکراودا روبەڕوی شکست بوەوە.

کاتژمێر 1:00ی شەوی رابردو بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی کوبا ئەمریکا بەیەک گەیشتن.

لە نیوەی یەکەمی یاریەکەدا هەردو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ بەرامبەر بون و سەرکەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتری، هەرچەندە میسی و هاوڕێکانی هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.

لە نیوەی دوەمی یاریەکەدا کوڕانی کارلۆس کیرۆش، راهێنەری کۆڵۆمبیا بە ئاستێکی جیاواز دەرکەوتن و فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین چڕترکردەوە و تا لە خولەکی 71ی یاریەکەدا رۆجێر مارتینێس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ کۆڵۆمبیەکان تۆمارکرد.

پاشان لە خولەکی 86ی یاریەکەدا هێرشبەری بەتوانا دۆناڤان زاباتا دوەم گۆڵی بۆ کۆڵۆمبیەکان تۆمارکرد و تەواوی یاریزانانی ئەرژەنتینی بێهیوا کرد و سەرئەنجامی یاریەکە بە دو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات و ئەرژەنتین لە یەکەم ئەزمونیدا شکستیهێنا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP