ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 6/16/2019 9:13:00 AM 48881 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگ ئازاری رابردو بە سستی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ  یەکشەممە موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داد دابه‌ش ده‌كرێت.

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەکات کە بڕەکەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP