بنکەیەکی ئاسمانی ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق دەکرێتە ئامانج

- 6/15/2019 8:31:00 AM 18901 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاویکردەوە، لە رێگەی سێ گوللـه‌ هاوه‌نەوە بنکەیەکی ئاسمانی ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق کراوەتە ئامانج، به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی نەبوە.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "شەوی رابردو سێ گوللـه‌ هاوه‌ن له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی نەبوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بنکە سەربازییەکە هێزه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی تێدا بون و راهێنانیان ئەنجامداوە.

بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 64 كیلۆمه‌تر له‌ شاری به‌غداوە دورە و یەکێکە لەو بنکە سەربازییانەی کە هاوپەیمانان بۆ شەڕی دژی داعش پشتیان پێدەبەست.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP