ئەڵمانیا و ئیمارات داوایەک ئاراستەی ئێران دەکەن

- 6/13/2019 4:10:00 PM 5129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەریەک لە ئەڵمانیا و ئیمارات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمرکا نیشاندا و داوایان لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد خۆی لەکاردانەوەی خراپ و هەنگاوی هەڵە بپارێزێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، ئەمڕۆ پێنج شەمە لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە ئەڵمانیا و ئیمارات نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا نیشاندا و داوایان لەکۆماری ئیسلامی ئێران کرد خۆی لەکاردانەوەی خراپ و هەنگاوی هەڵە بپارێزێت.

راگەیەنراوەکە پاش سەردانێکی شێخ محەمەد بن زیادی میری ئەبوزەبی هات بۆ ئەڵمانیا کەتێیدا چاوی بە ئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەو وڵاتە کەوت.

رۆژی یەک شەمەی رابردوش هێیکۆماس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوکردەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP