وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەداتە بازرگانان
هەر بارزگانێک ئۆتۆمبێلی لێدراو هاوردەی هەرێم بکات، سزا دەدرێت

- 6/13/2019 3:27:00 PM 7467 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بازرگانانی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت، هەر بارزگانێک ئۆتۆمبێلی لێدراو هاوردەی هەرێم بکات، سزا دەدرێت.

لیژنەی هونەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەی لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو رایگەیاند، لیژنەکانی پشکنینی کۆتایی ئۆتۆمبێل پشکنین بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەن کە هاوردەی هەرێمی کوردستان و لە کاتی بونی جیاوازی لەگەڵ ئەو پشکنینەی کە لە خاڵە سنوریەکان کراوە، ئەوا ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێندرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی هونەری لە هاتوچۆی هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک پێکدەهێنرێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و دارایشی لە لێژنەکەدا دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕو، لە مەودوا بەڵێننامە لەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت کە مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە و لە کاتی پابەند نەبونیشیان بە بڕیارەکەوە سزا دەدرێن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP