دادگایەکی ئەڵمانیا: کوشتنی بەکۆمەڵی جوجکی نێر یاساییە

- 6/13/2019 3:26:00 PM 16815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دادگایەکی باڵای ئەڵمانیا نوسراوێکی ئاراستەی کێڵگەکانی پەلەوەر و بەرهەمهێنەرانی هێلکە کردوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە تا ئێستا کوشتنی بەکۆمەڵی جوجکی نێر یاساییە.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، دادگایەکی باڵای ئەڵمانیا نوسراوێکی ئاراستەی کێڵگەکانی پەلەوەر و بەرهەمهێنەرانی هێلکە کردوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە تا ئێستا کوشتنی بەکۆمەڵی جوجکی نێرە یاساییە.
لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا کوشتنی بەکۆمەڵی جوجک و بەچکەی پەلەوەرەکان یاساییە و ئەنجامدەدرێت

لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا کوشتنی بەکۆمەڵی جوجک و بەچکەی پەلەوەرەکان یاساییە و ئەنجامدەدرێت، بەتایبەتی پاش هاتنە ژیانیان، گازی خنکێنەر یان ئامێری هاڕین بۆ کوشتنیان بەکاردەهێنن.

بەوتەی بەرپرسانی ئەوروپاش، ساڵانە تەنها لە ئەڵمانیا نزیکەی 45 ملیۆن جوجکی نێر لەناودەبرێن.

لەساڵی 2013 دا ویلایەتی راین وێسفالیای باکوری ئەڵمانیا بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا کوشتنی بەکۆمەڵی جوجکی لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی جوجکدا قەدەغەکرد، بەڵام دواتر بڕیارەکە لەلایەن کارگەکانەوە تانەی لێدراو هەڵوەشێنرایەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP