هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ئیمانوێل ماكرۆن نامەیەک ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
ماكرۆن: فەڕەنسا و كوردستانی عێراق لە ڕێگای پەیوەندیی مێژوییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون

- 6/13/2019 1:56:00 PM 2488 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی فەڕەنسا نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، فەڕەنسا و كوردستانی عێراق لە ڕێگای پەیوەندیی مێژوویییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی، ئیمانوێل ماكرۆن نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کردوە و رایگەیاندوە، "دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز بكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق و هیوای سەركەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەم بەرپرسیارییەتییە گەورەیەدا".
دەستبەكاربونی نێچیرڤان بارزانی قوناغێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عیراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەواییی كومەڵایەتیدان

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەستبەكاربونی نێچیرڤان بارزانی قوناغێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ هەموو عیراق كە لە سەروبەندی سەقامگیركردن و ئاشتەواییی كومەڵایەتیدان. دڵنیام ئەزموونی بەڕێزتان لە بەرپرسیاریه‌تییه‌كاندا و هەستی بەڕێزتان بۆ دەوڵەتمەداری، یارمەتیدەر دەبن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە نوێیەتان كە فەڕەنسا پشتگیریی تەواوی لێ دەكات".
فەڕەنسا و كوردستانی عێراق لە ڕێگای پەیوەندیی مێژوویییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون

 

ماکرۆن هەروەها لە نامەکەیدا نوسیویەتی، "فەڕەنسا و كوردستانی عێراق لە ڕێگای پەیوەندیی مێژوویییه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون و جەنگی هاوبەشی دژی داعش ئەم پەیوەندییانەی پتەوتر كرد".
هیواخوازم بتوانین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بدەین

 

ماكرۆن له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "هیواخوازم بتوانین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بدەین، بەتایبەتیش لەو بوارانەی كە خەڵك لە یەكتری نزیك دەكەنەوە، لە بوارەكانی ئابوری، كولتوری، پەروەردەیی، ئێوە لەم چوارچێوەیەدا ده‌توانن پشت بە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسی ببەستن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP