ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار کەسی راگەیاند

- 6/13/2019 12:04:00 PM 8602 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-    
    
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار کەسی بەتۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى هێزەکانیان به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌مو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ر توانیویان له‌ ڕۆژانى 27ی 12ی 2018 تا 25ی 2ی 2019 له‌ پارێزگاى سلێمانى چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چوار کەسە به‌ بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ى 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەی هێزەکانی ئاسایشدا هاتوە، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى/2، لە ڕۆژانى 10 و 12ی حوزەیراندا شەش مانگ بۆ دو ساڵ حوکمدراون و هەریەکەیان بە بڕی 450 هەزار دینار غەرامە کراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP