بەپەلە

دیندار زێباری: نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ هه‌رێمی کوردستان حوكمدراون

- 6/13/2019 11:42:00 AM 1143 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان سێ هەزار و 400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازادكران به‌شێكیشیان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان، لە ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش حوكمدراون.
له‌ سه‌ره‌تای 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان سێ هەزار و 400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند

 

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "له‌ سه‌ره‌تای 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان سێ هەزار و 400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون ".
زیاتر له‌ هەزار و 400 كه‌س له‌وانه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كان بون

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "زیاتر له‌ هەزار و 400 كه‌س له‌وانه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كان بون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه‌ ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زیندانین، ده‌توانم بڵێم له‌نێوان هەزار زیندانیه‌ كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ حكومدراون به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان."
یاسای لە سێدارەدان ماوە، بەڵام حکومی لە سێدارە دانەکە جێ بەجێ ناکرێت

 

لەبارەی یاسای لە سێدارەدانەوە دیندار زێباری دەڵێت،  "یاسای لە سێدارەدان ماوە، بەڵام حکومی لە سێدارە دانەکە جێ بەجێ ناکرێت، ئەمە پەیوەندی بە حکومەتەوە نیە، ئەوە پەیوەندی بە پەرلەمانتار و دەسەڵاتی دادوه‌رى هەیە، کە دەکرێت ئەوان بەیاساکەدا بچنەوە."
مانەوەی ئەم زیندانیانە ئێستا گرفتیان دروست کردوە، هەم لەڕوی ماددی بێت یاخود بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان

 

زێباری ئەوەشی وت، "مانەوەی ئەم زیندانیانە ئێستا گرفتیان دروست کردوە، هەم لەڕوی ماددی بێت یاخود بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان، بەڵام ئەوە واقیعێکە حکومەتی هەرێم پابەندە بە یاساکانی مرۆڤ و بنەما نێودەوڵەتیەکان کە بڕیاری لەسێدارەدان جێ بەجێ ناکات، هەوڵیش دراوە بەشی هەرەزۆری ئەوانە کە خەڵکی عەرەب نشینن ڕادەستی حکومەتی عیراق بکرێتەوە".
ه‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لەکوردستان کە لەژن و مێردمنداڵی داعش بون

 

رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌ كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كرد و وتی، "له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه‌ تا ساڵی 2017 نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لەکوردستان کە لەژن و مێردمنداڵی داعش بون ئەو مێردمنداڵانە تەمەنیان لەدەوری 12 بۆ 16 ساڵیدا بوە، ئێمە ئەوانەمان لەگەڵ زیندانیەکانی تر دانه‌نابو بەڵکو لەبەشی چاکسازی گه‌وران لەهەولێر داماننابون، ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازادبكرێن".

سەبارەت بەو منداڵانەی کە له‌ خانمانی ئیزیدی بون بەهۆی دەستدڕێژی چەکدارانی داعش بۆ سەریان دیندار زێباری وتی، "ئەوانە دۆخێکی ترن، ئەوانە هاوڵاتی عیراقن لە هەرێمی کوردستان ئەوانە لایەنی ڕۆحی یەزیدییەکان لێبوردنی گشتی بۆ دەرکردون، حکومەتی هەرێم پشتگیرییان لێدەکات بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان ئەوانە گوناهبار نین هەوڵدراوە لەگەڵ هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی وەک ئەڵمانیا کە چارەسەری دەرونیان بۆ بکات ئەوانە بحەوێنەوە لەناو کەسوکاری خۆیان."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP