ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کەرتی غەزە

- 6/13/2019 11:17:00 AM 3277 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هێزی ئاسمانی سەربە ئیسرائیل لەوەڵامی موشەکێکی ئاراستەکراودا هێرشیکردە سەرکەرتی غەزە و چەند پێگەیەکی بزوتنەوەی حەماسی کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەوەڵامی موشەکێکی ئاراستەکراو بۆ خاکی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیل پێگەیەکی بزوتنەوەی حەماسی لەکەرتی غەزە بۆمباران کردوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.

دواین توندوتیژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین پاش ئەوە هات کە ئیسرائیل ئاوی کەرتی غەزەی گرتەوە لەبەرامبەر هەڵدانی چەند باڵۆنێکی تەقێنەرەوە کە بوەهۆی سودانی زەوییەکانی بەشی باشوری ئەو وڵاتە.

تا ئێستا هیچ لایەک ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو هێرشەی ئیسرائیل نەکردوە، بەڵام بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکەیان پێگەیەکی گرنگی ژێرخانی ئابوری حەماسی لەژێر زەویدا کردۆتە ئامانج.

راشیگەیاندوە هێرشەکەیان وەڵامی موشەکێکی ئاراستەکراو بوە کە دوێنێ شەو لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکی (ئایرۆن دۆم)ەوە خراوەتە خوارەوە.

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل-فەلەستین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP