ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

- 6/13/2019 9:10:00 AM 52466 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و تا 23ی ئەم مانگەش موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

خەندان لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی زانیویەتی، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا بڕی 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
 
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی بە تەواوی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP