پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکان کۆدەبێتەوە

- 6/13/2019 8:30:00 AM 1670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و لەبارەی سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆ دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی پرسی سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پەنابەران، خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و کێشەی نیشتەجێبون دەکرێت.

لەماوەی مانگێکی رابردودا سەدان دۆنم زەوی دەغڵ و دانی جوتیاران لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان سوتێندراوە، تا ئێستاش زیاتر لە 100 واژۆی پەرلەمانتارانی عێراق، بۆ قەرەبوکردنەوەی خاوەن زەوییە کشتوکاڵییە کۆکراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP