ترەمپ: بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور پەلەم نیە

- 6/12/2019 10:24:00 PM 2073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پەلەی نیە بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکور.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەمە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی پەڵەندا رایگەیاند پەلەی نیە بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکور و داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی.
پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکور زۆر باش بەرەوپێشەوە دەچێت

لەمبارەیەوە ترەمپ رایگەیاند، پێیوایە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکور زۆر باش بەرەوپێشەوە دەچێت و هیچ پەلەی نیە بۆ رێکەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە.
سزاکانی سەر کۆریای باکور بەردەوامە

ترەمپ وتیشی سزاکانی سەر کۆریای باکور بەردەوامە و هەنگاوی باشیان ناوە و خۆشحاڵە بەو بەرەو پێشچونانەی رودەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەمە ترەمپ رایگەیاند نامەیەکی زۆر باشی لە کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکورەوە پێگەشتوە و لەئایندەیەکی نزیکدا بەرەوپێشچونی باشتر دەبینن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP