هەپەگە كوژرانی 24 سەربازی توركیای راگەیاند

- 6/12/2019 10:15:00 PM 2902 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە كوژرانی 24 سەربازی سوپای توركیا لە روبەروبونەوەكانی چەند رۆژی رابردو راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاند، لە خواكورك لە ئەنجامی شەڕو پێكدادانی نێوان گەریلاكانیان و سوپای توركیا، رۆژی 11 ی حوزەیران چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

هەپەگە لە راگەیەندراوەكەدا دەشڵێت، هەر رۆژی 11 حوزەیران له‌سه‌ر ڕێگای ئیدر و بازید لە ئەنجامی هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سەر سه‌ربازانی  سوپای توركیا، 20 سه‌ربازی كوژران و 15 ی دیكەش برینداربون.

لەئێستادا سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە باشوری كوردستان لەژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چنگ دەستپێكردوە و بەو هۆیەشەوە شەڕوپێكدادانی سەخت لە نێوان سەربازانی سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لەئارادایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP