لەسەر ڕێگای عەربەت ئوتومبێلێک وەرگەڕا

- 6/12/2019 6:59:00 PM 8349 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک پێش ئێستا لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای عەربەت – سەیدسادق  ئوتومبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و وەرگەڕا، لە ڕوداوەکەدا شۆفێرەکە بریندار بوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕائید بەهمەن محێدین  بەڕێوبەری ڕێگاوبانی دەرەوەی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ خەندان ڕایگەیاند: لەنزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت ئوتومبێلێک لە جۆری (مارسیدس – ساڵۆن) کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات، وتیشی؛ جگە لە شۆفێرەکە هیچ کەسێکی تر لە پیادە و سەرنشین بریندار نەبون وە باری تەندروستی شۆفێرەکەش جێگیرە.

ئۆتۆمبێلێکە چەند مەترێک شەقامەکەی بەجێهێشتوە و لەناو زەویەکی کشتوکاڵیدا گیرساوەتەوە و زیانێکی زۆری مادی بەرکەوتوە.

ساڵانە هاوتەریب لەگەڵ ڕوداوەکانی هاتوچۆدا ڕێژەیەکی زۆر ئوتومبێل لە ڕێگەی دەروازە نێودەوڵەتیەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، شارەزایانی بواری هاتوچۆش بونی ئەو ژمارە زۆرەی ئوتومبێل بە کوالیتی خراپ بەراورد بە خراپی ڕێگاوبانەکان، بە هۆکاری زیابونی  ڕوداوەکانی برینداربون و گیان لەدەستدانی دەزانن، بە وتەی ئەوانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش هیچ پلانێکی ستراتیژی وگشتیگیریان نیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ڕێگاوبانەکان و سنوردارکردنی ئوتومبێلی هاوردەکراو بەپێی کوالیتی ستانداردی نێودەوڵەتی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP