هەواڵی ئەمڕۆ

سوپاسنامەی مەسرور بارزانی بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت

- 6/12/2019 5:13:00 PM 2308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
مەسرور بارزانی سەرۆکی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی حزبەکەی و پەرلەمانی کوردستان دەکات بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
بارزانی دەشڵێت " هەوڵدەدەم لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان."
هەوڵدەدەم لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان

ئەمەی خوارەوە دەقی سوپاسنامەکەیە:
پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.

مەسرور بارزانی

١٢/٦/٢٠١٩


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP