هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن گەشتە تاران
یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە لەماوەی 40 ساڵی رابردودا

- 6/12/2019 4:57:00 PM 1419 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەمەبەستی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران گەشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، کەمێک بەرلە ئێستا شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بەمەبەستی نێوانگیری ئەمریکا و ئێران گەشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایان لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کردوە هەوڵی نێوەنگیری بدات بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابورییەکانی سەر وڵاتەکەیان کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریاندا سەپێنراوە.

هاوکات، ئەوەش زانراوە  ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکانیان بەفەرمانی توندڕەوەکانی ئێران لەنزیک فڕۆکەخانەی مەهراباد کۆکرابونەوە بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە پێیانوایە هەوڵی نێوانگیری لەگەڵ ئەمریکا سودی نیە.

لای خۆشییەوە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردۆتەوە بەشێک لەتوندڕەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێیانوایە سەردانەکەی ئابێی هیچ ئەنجامێکی نابێت.

سەردانەکەی ئابێی لەساڵی 1979وە، یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP