بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە 133 ملیۆن هەنگ-ەوە وەرگەڕا

- 6/12/2019 3:49:00 PM 12152 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە یەكێك لە ویلایەتەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە 130 ملیۆن هەنگی هەڵگرتبو وەرگەڕا و بوە هۆی ئەوەی  سەرجەم هەنگەكان لە ناوچەكەدا بڵاوببنەوە و هاتوچۆی شەقامەكە بوەستێنن.

لە ویلایەتی مۆنتانا سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە 133 ملیۆن هەنگی هەڵگرتوە، لەسەر یەكێك لە رێگا سەرەكیەكان وەرگەڕا و بوە هۆی ئەوەی سەرجەم هەنگەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەكەدا بڵاوببنەوە، ئەوەش بۆ ماوەیەك هاتوچۆی نشەقامەكەی وەستاند.

بەپێی زانیاریەكان، دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكە ویستویەتی لە یەكتربڕێكدا پێچ بكاتەوە، بەهۆی خێراییەكەی و لەناكاو پێچكردنەوەیەوە وەرگەڕاوە، بەڵام روداوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی هەنگەكان، تیمێكی فریاگوزاری گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و دوای هەوڵێكی زۆر توانیویانە هەنگەكان ببەنە خانەی هەنگی ویلایەتی داكۆتا لە باكوری كالیفۆرنیا. 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP