پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی لە فولکەی بازەکە گەنجێکی کوشت دەستگیرکرا

- 6/12/2019 12:17:00 PM 18613 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شەوکەت قادر

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی دوێنێ لە فولکەی بازەکە گەنجێکی کوشت دەستگیرکرا.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئەمڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند، "ئێواره‌ی دوێنی له‌ فلكه‌ی باز روداوێكی دڵته‌زێن رویدا، دوای روداوێكی زۆر ئاسایی ئۆتۆمبێل هەر دوو شۆفێرەکە ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و یەکێک لە شۆفێرەکان ئەویدیکەیان دەکوژێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كاتی روداوه‌كه‌ دوای وه‌رگرتنی زانیاری تاوەکو دره‌نگانی شه‌وی رابردو دوای هه‌وڵ و ماندوبون تاوانبار خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت لە کۆنگرەکە دەستگیرکردنی دو تۆمەتباری دیکەی راگەیاند و وتی، "دوو تاونبار ده‌ستگیركراون كه‌ دانیشتوی شاری هه‌ولێرن هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان، ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن دو تاونباره‌ چه‌ندین تاوانیان پێ ئه‌نجامداوه‌".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP