روسیا وادەی رادەستكردنی S-400ی بە توركیا ئاشکراکرد
سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا، مۆسکۆ و ئەنقەرە سورن لەسەر مامەڵەکەیان

- 6/12/2019 11:35:00 AM 3592 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حكومەتی كرملین رایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا سیستەمی بەرگری S-400 رادەستی حكومەتی ئەنقەرە دەكەن.
لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا سیستەمی موشەكی بەرگری S-400 رادەستی ئەنقەرە دەكرێت

 

سەرەڕای گژییەكانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، یوری ئۆكشاف، یەكێك لە یاریدەدەرەكانی كۆشكی كرملین لە روسیا لەمیانی كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا و لە تەمموز-ی ئەمساڵدا سیستەمی موشەكی بەرگری جۆری S-400 رادەستی حكومەتی ئەنقەرە دەكرێت.
ئەمریکا بە شێوەیەكی فەرمی مەشقەكانیان بە فڕۆكەوانە توركەكان راگرتوە

 

ئەو وتانەی ئۆكشاف دوای راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) دێت، كە دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، "بە شێوەیەكی فەرمی مەشقەكانیان بە فڕۆكەوانە توركەكان راگرتوە، كە لە ماوەی رابردودا لە ویلایەتی ئاریزۆنا لەسەر سیستەمی فڕۆكەی F-35 مەشقیان پێدەكرا".

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تا 31ی تەمموز-ی ئەمساڵ مۆڵەتی دابوە بە حكومەتی ئەنقەرە، تا لە كرینی سیستەمی موشەكی s-400ی روسی بكشێتەوە، لەوبارەیەوە لە دەرەنجامەكانی هەنگاوەكان بۆ كرینی ئەو جۆرە موشەكە هۆشداری داوە.
ئەمریکا چەندینجار لەبارەی كڕینی موشەكی روسی جۆری S-400 هۆشداریداوەتە توركیا

 

ئەو هەنگاوەی واشنتن لەكاتێكدایە، پێشتر چەندینجار لەبارەی كڕینی موشەكی روسی جۆری S-400 هۆشداریداوەتە توركیا و پێی راگەیاندوە، "ئەو جۆرە چەكە بەرگریە لەگەڵ سیستەمی بەرگری ناتۆ (هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی) ناگونجێت، كڕینی ئەو سیستەمەش مەترسی لێدەكەوێتەوە".

دوا بەدوای راگەیەندراوەكەی پێنتاگۆن، "وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی بڕیارەكەی وەزارتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای دایەوە و هەریەك لە سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرە و سیستەمی دادوەری وڵاتەكە ئەو بڕیارەی پێنتاگۆن بە نادادپەروەرانە و بێ بنەما دەبینن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP