بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند

- 6/12/2019 10:38:00 AM 6757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا لە راپەڕین توانیویانە 22 تۆمەتباردەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردوە به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراوان.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لەهاوڵاتیان كردووەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتودا.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لەهاوڵاتیان‌و پارەو كەلوپەلیان لێسەندون.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكار هێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن.

- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شەش تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP