"جیاوازی لە نێوان جەنگی سەربازی و جەنگی ئابوریدا نیە"
زەریف: ئیمارات هەوڵدەدات ببێتە ئیسرائیلی دوەم لە ناوچەكەدا

- 6/12/2019 9:41:00 AM 1771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكیدا هێرشیكردە سەر هەڵسوكەوتەكانی ئیمارات و رایگەیاند، ئەو وڵاتە دەیەوێت ببێتە ئیسرائیل-ی دوەم لەناوچەكەدا.
ئیمارات بە ملیاران دۆلار لە چەكدا خەرج دەكات

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "ئیمارات بە ملیاران دۆلار لە چەكدا خەرج دەكات و هەوڵدەدات ببێتە ئیسرائیل-ی دوەم لە ناوچەكەدا".

ئاماژەی بەوەشكرد، "لە ناوچەكەدا سێ وڵات هەیە، پێیان وایە لە رێگەی هەبونی پەیوەندیان بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  دەتوانن ئاسایش ناوخۆی خۆیان بپارێزن، بەڵام ئەو بۆچونەیان هەڵەیە".
هیچ جیاوازیەك لە نێوان جەنگی سەربازی و جەنگی ئابوریدا نیە

 

زەریف دوبارە جەنگە ئابوریەكەی كە لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێندراوە "بە تیرۆری ئابوری" ناوبرد و رایگەیاند، "هیچ جیاوازیەك لە نێوان جەنگی سەربازی و جەنگی ئابوریدا نیە".
لە دۆخی دڵەڕاوكێدا هەموو شتێك ئەگەری هەیە و ناوچەكەش گەورەترین زیانلێكەوتوە

 

لە درێژەی وتەكانیدا زەریف وتی، "لە دۆخی دڵەڕاوكێدا هەموو شتێك ئەگەری هەیە و ناوچەكەش گەورەترین زیانلێكەوتوە".
رێگە بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نادەین جەنگێكی تاكلایەنە بەسەر گەلەكەماندا بسەپێنێت

 

راشیگەیاند، "رێگە بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نادەین جەنگێكی تاكلایەنە بەسەر گەلەكەماندا بسەپێنێت، بە دڵنیاییەوە هەموان زەرەرمەنددەبن، چونكە ئەوە پێناسەی جەنگە".

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP