نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوە بینی

- 6/12/2019 9:12:00 AM 1984 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی كەمی رێژەی هەناردەكردنیەوە، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بە رێژەی لەسەدا یەک دابەزی.

لەمیانی زۆربونی نیگەرانیەكان لەبارەی كەمبونەوەی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو و ناڕونی لەسەر دانسوتانە بازرگانیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، لەگەڵ كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنیەوە نرخی نەوتی خاو بە رێژەی لەسەدا یەک دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 87 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 1.4 دابەزیوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 61.42 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 85 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 1.6 دابەزی و  و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 52.41 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە، سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنانە نەوتیەكانی ڤەنزوێلا كە یەكێكە لە گەورە وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان، لەگەڵ فشارە ئابوریەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران، كاریگەریەكی بەرچاوی هەبوە لە بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خاوی ئەمریكی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

لە هەمانكاتدا بەردەوامی و زیاتربونی گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆكارێكی دیكەی سەرەكی هەڵكشان و داكشانەكانی نرخی نەوتی خاوە لە بازاڕەكانی جیهاندا.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP