عادل عەبدولمەهدی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیەوە دەدوێت

- 6/12/2019 8:51:00 AM 22677 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەیەوە بڵاوكراونەتەوە "راست نیە"، دەشڵێت، "گۆڕینی سەرۆكی حكومەت بەدەست پەرلەمانە".
 گۆڕینی سەرۆكی حكومەت لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند، "سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە و ئەو دەنگۆیانە دروست نیەو گۆڕینی سەرۆكی حكومەت لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە و تا ئێستاش ئەنجومەنی نوێنەران لە پەرلەمان بڕیارێكی لەو جۆرەیان نەداوە".
هەندێك لایەنی سیاسی بە مەبەستی بەجێنەگەیاندنی ئەو بەرنامە حكومیەی پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، فشاری سیاسی بەكاردەهێنن

 

لەبارەی جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری پەرلەمان عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەكرد، "هەندێك لایەنی سیاسی بە مەبەستی بەجێنەگەیاندنی ئەو بەرنامە حكومیەی پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، فشاری سیاسی بەكاردەهێنن".

رونیشیکردەوە، لە داهاتویەكی نزیكدا كابینە وزاریەكەی تەواودەبێت و بۆشاییەكان پڕدەكەنەوە.

عادل عەبدولمەهدی جەخیشی لەسەر ئەوە كردەوە، لایەنە سیاسیەكان دەسەڵاتیان بەسەر حكومەتدا نیە، بەڵكو دەسەڵات لە دەستی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەراندایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP