سبەی موچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەشدەكرێت

- 6/11/2019 11:33:00 PM 50629 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەت و توێژێك دابەشدەكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەخەندان-ی راگەیاند، "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یرانی 2019، ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازاری وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و موچەی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تیه‌كان".

دابەشكردنی ئەم موچەیە لەكاتێكدایە كە بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، وەزیری دارایی رایگەیاند كە پێش جەژن موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، بەڵام ئەمرۆ پێنج رۆژ بەسەر جەژنی رەمەزاندا تێپەڕیوە، هێشتا زۆرینەی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم موچەیان وەرنەگرتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP