سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزێت

- 6/11/2019 11:13:00 PM 11175 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرما 1-3 پلە دابەزێت و رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوشی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،"سبەى بەیانى پێشبینى دەکرێ بەرزترین پلەکانى گەرما بە (1 تا 3) پلە دابەزێت".

راشیگەیاند،بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە بوە:

سلێمانى 0.8 ملم 
بارزان 0.4 ملم
حاجى ئەمەران 0.2 ملم
هەڵشۆ 0.6 ملم
سۆران 0.6 ملم
مێرگەسۆر 1.0 ملم


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP