بەپەلە

سعودیە دو فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکان دەخاتە خوارەوە

- 6/11/2019 9:50:00 PM 1382 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەب رایگەیاند هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە دو فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکانی خستۆتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبییە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە کۆلۆنێل تورک ئەل مالیکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەب رایگەیاند هێزی بەرگری ئاسمانی سعودیە دو فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکانی خستۆتە خوارەوە.

لەلایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە ئەل مالیکی وتوشیەتی ئەو دو فڕۆکە بێفرۆکەوانە هێرشیانکردۆتەوە سەر ناوچەکانی خەمیس موشیت لەبەشی باشوری شانشینی سعودیە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادییان بەهاوڵاتیان نەگەیاندوە.

ئەو هێرشانە لەکاتێکدایە هاوپەیمانی عەرەب هێرشەکانی بۆسەر حوسییەکان لەباکوری یەمەن و بەتایبەتیش لەناوچەی حاجە چڕکردۆتەوە.

هاوکات، مانگی رابردوش حکومەتی سعودیە فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستەخوارەوە کە هێرشیکردبوە سەر فڕۆکەخانەی جیزان لەنزیک سنوری یەمەن.

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP