ئەمریکا سزای نوێ بەسەر 16 کەسایەتی و لایەنی سوریادا دەسەپێنێت

- 6/11/2019 9:14:00 PM 1543 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی سزای بەسەر 16 کەسایەتی و لایەنی سوریدا سەپاندوە کە دەستیان لەدروستکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەدا هەبوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێشەمە وەزارەتی گەنجینەی حکومەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە ئیدارەی کۆشکی سپی سزای بەسەر 16 کەسایەتی و لایەنی سوریدا سەپاندوە کە دەستیان لەدروستکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەدا هەبوە.
یەکێک لەسزادراوەکان بازرگانی بەناوبانگی سوریە

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەسزادراوەکان بازرگانی بەناوبانگی سوری سامر فەواز و خێزانەکەیەتی کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریادا هەبوە.
فەواز و خێزانەکەی ملیۆنان دۆلاریان بەهۆی پرۆژەی نیشتەجێبون و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەوە کۆکردۆتەوە

کۆشکی سپی دەڵێن فەواز و خێزانەکەی ملیۆنان دۆلاریان بەهۆی پرۆژەی نیشتەجێبون و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەوە کۆکردۆتەوە کە هەڵهاتون و ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە.

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە، سزاکانی ئەمریکا هەمو ئەو کەسایەتی و لایەن و دامەزراوانە دەگرێتەوە کە لەساڵی 2011 ەوە دەستیان لە دروستکردنی قەیرانەکانی سوریادا هەبوە.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP