هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

وێنەی ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر بە پێنج فیشەك كوژرا

- 6/11/2019 9:12:00 PM 95207 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خەندان ناو و وێنەی ئەو گەنجە بڵاودەكاتەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە دەستڕێژی گولەی لێكراو گیانی لەدەستدا.

بەپێی بەدواداچونەكانی خەندان، ئەو گەنجە ناوی (هیشام ئیسماعیل)ـە و لەدایكبوی ساڵی 1985ـە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتێكدا توشی روداوێكی سوكی پێكدادان دەبێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكە كە كەسێكی دیكەی لەگەڵدا دەبێت، پێنج فیشەكەی بە دەمانچە پێوە دەنێت و پاشان ئۆتۆمبێلەكەی خۆشیان بەجێدەهڵێن و هەڵدێن، بریندارەكەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

لای خۆشیەوە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"كوژراوەكەش و تەقەكەرەكەش خەڵكی شاری هەولێرن، لەئێستادا ناسنامەی تەقەكەرەكەمان دۆزیوەتەوە و سەرقاڵی دەستگیركردنین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP