بەپەلە

" میسر و ئوردون و مەراکیش بەشداریدەکەن"
پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ کێشەی فەلەستین بەکۆنفرانسێک دەستپێدەکات

- 6/11/2019 7:08:00 PM 5822 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بڕیاروایە قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەی ئیسرائیل فەلەستین کۆتایی ئەم مانگە لەبەحرەین دەستپێبکات و هەریەک لەوڵاتانی  میسر و ئوردون و مەراکیش بەشداریدەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەل عەرەبیە، هەریەک لەوڵاتانی  میسر و ئوردون و مەراکیش بەشداریدەکەن لەکۆنفرانسی قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی ئیدارەی ترەمپ کە بڕیاروایە کۆتای ئەم مانگە لە بەحرەین بەڕێوەبچێت.
قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئاشتی بەبوژاندنەوەی دۆخی ئابوری فەلەستین دەستپێدەکات

بەپێی پلانەکەی ترەمپ، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئاشتی بەبوژاندنەوەی دۆخی ئابوری فەلەستین دەستپێدەکات و لەکۆنفرانسێکدا میکانیزمەکانی ئەو بوژاندنەوە ئابورییە دەخەنەڕو.

هەفتەی رابردو کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی بۆ پلانەکەی ئیدارەی ترەمپ راگەیاند و بەپلانی داگیرکردنی فەلەستین لەقەڵەمیدا.
بەشداریکردنی میسر و ئوردون لەو کۆنفرانسەدا گرنگی خۆی هەیە

بەپێی بەپرسانی کۆشکی سپی، بەشداریکردنی میسر و ئوردون لەو کۆنفرانسەدا گرنگی خۆی هەیە، چونکە ئەو دو وڵاتە بەدرێژایی مێژو رۆڵی خۆیان بینیوە لەپرسی چارەسەرکردنی کێشەی فەلەستیندا.

لەلایەکی دیکەوە، لەژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەرپرسانی فەلەستین تا ئێستا رەتیدەکەنەوە بەشداری ئەو کۆنفرانسە بکەن کە بڕیاروایە (25 و 26)ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

نیشانەکردن :

#ئیسرائیل-فەلەستین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP