23 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پلانی بودجەی ساڵی 2019 ی شارەكە واژۆدەكەن

- 6/11/2019 7:03:00 PM 2726 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بە واژۆی 23 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا كرا  بودجەی پترۆدۆلار بۆ ساڵی 2019 نەگەڕێنرێتەوە بەغداو بۆ پرۆژەکانی شارەکە خەرجبکرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند،"ئەمڕۆ بە واژی 23 ئەندامی ئەنجومەن بڕیاردرا لەسەر دو پلانی ئەنجومەنەكە بۆ بودجەی ساڵی 2019 كە بەداخەوە زۆر دواكەوتوین".

یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنمان ئامادەنەبونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بون لە كۆبونەوەكاندا

 

عەسكەری وتیشی،"یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنمان ئامادەنەبونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بون لە كۆبونەوەكاندا".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتیشی،" لەلایەن لیژنەی پرۆژەكانی كەركوكەوە، 129 تێبینی نوسراوە لەسەر پلانی پرۆژەكان بۆ ساڵی 2019، بەو شێوەیەش ئەمڕۆ پرۆژەكە پەسەندكرا، بۆیە دەبێت ئیدارەی شارەكە پابەندبێت بەو بڕیارانەوە كە ئەمڕۆ پەسەندكرا".

بەهۆی ئامادەنەبونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنەكە، پلانی جێبەجێكردنی پرۆژەكان بۆ ساڵی 2019 دواكەوتوە، ئەوەش كاریگەری خراپی كردۆتە سەر پرۆژەكانی خزمەتگوزاری كەركوك.

 


نیشانەکردن :

#كه‌ركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP