سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سەردانی تاران دەکات

- 6/11/2019 6:15:00 PM 4244 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەم هەفتەیەدا سەردانی تاران دەکات و چاوی بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕش و حەسەن رۆحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران  دەکەویت.

بەپێی هەواڵێکی ئەل عەرەبیە، شنزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەم هەفتەیەدا سەردانی تاران دەکات و چاوی بە عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕش و حەسەن رۆحانی  سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران  دەکەویت.
ئامانج لەسەردانەکە هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکا و ئێرانە

وەک پێشتر رونکراوەتەوە ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هێورکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان ئەمریکا و ئێرانە.
یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانە لەماوەی 41 ساڵی رابردودا

سەردانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەماوەی 41 ساڵی رابردودا یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەبێت، هەرچەند پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆماری ئیسلامی ئێران لەئێستادا زۆر ئاساییە و لە ئاستێکی باشدایە.

ئەوەش زانراوە، ئابێی رۆژی چوارشەمەی داهاتو سەردانەکەی ئەنجامدەدات و هەمان رۆژ چاوی بەحەسەن رۆحانی دەکەوێت، رۆژی داهاتوش عەلی خامنەیی دەبینێت.

لەمبارەیەوە یوشهاید سوگا سکرتێری کابینەی حکومەتەکەی ئابێی کە بەرەسمی سەردانەکەی راگەیاند ئاشکرایکرد، ئامانج لەسەردانەکە هاندانی سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ئاشکراشیکرد پێشتر بەتەلەفۆن سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردوە.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP