بەپەلە

ئەنقەرە وەڵامی بڕیارەكەی پێنتاگۆن دەداتەوە
توركیا: هەڕەشە و فشارەکانی ئەمریکا بەشێوەیەكی پەسەندنەكراو مەترسیدارە

- 6/11/2019 3:26:00 PM 9462 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی بڕیارەكەی وەزارتی بەرگری ویلایەیەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای دایەوە و رایگەیاند، ئەو هەڕەشە و فشارانەی بەهۆی كڕینی S-400 ەوە هەیە بەشێوەیەكی پەسەندنەكراو مەترسیدارە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشممە وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا (پێنتاگۆن)ی دایەوە و رایگەیاند، "هەریەك لە سیاسەتی دەرەوەی ئەنقەرە و سیستەمی دادوەری وڵاتەكە ئەو بڕیارەی پێنتاگۆن بە نادادپەروەرانە و بێ بنەما دەبینن".
گەڕانەوە بۆ هەندێك بڕیار كە خزمەت بە بەرژەوەندیە هابەشەكان ناكات پەسەندنەكراوە

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "گەڕانەوە بۆ هەندێك بڕیار كە خزمەت بە بەرژەوەندیە هابەشەكان ناكات و بەردەوام بون لە بەكارهێنانی زمانی و زبر و هەڕەشە بۆ سەپاندنی سزا پەسەندنەكراوە".
ئەمریکا بە شێوەیەكی فەرمی مەشقەكانی بە فڕۆكەوانە توركەكان راگرتوە

 

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەرامبەر بڕیارەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكاندایە كە رایگەیاند، "بە شێوەیەكی فەرمی مەشقەكانیان بە فڕۆكەوانە توركەكان راگرتوە، كە لە ماوەی رابردودا لە ویلایەتی ئاریزۆنا-ی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەسەر سیستەمی فڕۆكەی F-35 مەشقیان پێدەكرا".
ئەمریکا تا 31ی تەمموز-ی ئەمساڵ مۆلەتی داوە بە حكومەتی ئەنقەرە، تا لە كڕینی سیستەمی موشەكی s-400 ی روسی بكشێتەوە

 

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان تا رێكەوتی 31ی تەمموز-ی ئەمساڵ مۆلەتی داوە بە حكومەتی ئەنقەرە، تا لە كڕینی سیستەمی موشەكی s-400 ی روسی بكشێتەوە، لەوبارەیەوە لە دەرەنجامەكانی هەنگاوەكان بۆ كرینی ئەو جۆرە موشەكە هۆشداری داوە.

لە ئێستادا شەش فڕۆكەوانی تورك لە بنكەی سەربازی لوك-ی ویلایەتە یەكگرتوەكان مەشقیان لەەر فرۆكەی F-35 پێدەكرێت، لە هەمان بنكە 20 تورك-ی دیكە لە پیشەسازی فرۆكەكەدا كاردەكەن.
واشنتن پێشتر چەندینجار لەبارەی كڕینی موشەكی روسی جۆری S-400 هۆشداریداوەتە توركیا 

 

ئەو هەنگاوەی واشنتن لەكاتێكدایە، پێشتر چەندینجار لەبارەی كڕینی موشەكی روسی جۆری S-400 هۆشداریداوەتە توركیا و پێی راگەیاندوە، "ئەو جۆرە چەكە بەرگریە لەگەڵ سیستەمی بەرگری ناتۆ (هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی) ناگونجێت، كڕینی ئەو سیستەمەش مەترسی لێدەكەوێتەوە".

لە بەرامبەردا بەرپرسانی باڵای توركیا رەتیانكردوەتەوە، دەستبەرداری كڕینی موشەكە روسەیكان ببن و ئاماژەیان بەوەكردوە، بەرگری توركیا پێویستی بەو چەكە هەیە و هەوڵدەدەن زوتر S-400 رادەستی وڵاتەكەیان بكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP