هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌
ئومێد خۆشناو: هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ فه‌رمی ده‌ستیپێكرد

- 6/11/2019 1:47:00 PM 3098 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ فەرمی ده‌ستیپێكردوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات .

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی ناوزه‌ندكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌چو، تێیدا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌ فه‌رمی ده‌ستی پێكرد و مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ناوزه‌دكرا".

لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی خۆی بەكاردەهێنێت و بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەكات


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "ئەو بڕیارەی پەرلەمان، هه‌ر ئه‌مڕۆ لە په‌رمانی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، دواتر پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتودا سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت و بانگێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌كات و مه‌رسومی هه‌رێمی راده‌گه‌نرێت".

لە درێژەی وتەكانیدا ئومێد خۆشناو وتی "له‌ دوای راسپاردنی، ماوه‌ی 30 رۆژ له‌به‌رده‌م كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران هەیە تا كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئامادەكاریانەی كراوه‌، بە ماوەی كەمتر لە 30 رۆژ و له‌ زوترین كاتدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت" و ئاماژەی بەوەكرد، "له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، مه‌سرور بارزانی  بە مەبەستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم شاندێك پێكده‌هێنێت و سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات".


هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، سوپاسی هه‌مو ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كرد كە هاوپه‌یمانیان بون و رێككه‌وتنیان لەگەڵیاندا هەبوە و دەنگیاندا و رێككەوتنەكەیان جێبەجێكرد.


نیشانەکردن :

#حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP