عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەكات

- 6/11/2019 1:19:00 PM 7375 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بریارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەل بەرپرسانی كوردستان كۆببێتەوە.

سەرچاوەی هەواڵە ناوخۆییەكانی عێراق رایانگەیاند، "بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومەتەکەی سەردانی سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ببێتەوە".

بەپێی زانیاریەكان، لە بەرنامەی كارەكانی ئەو گەشتەی عادل عەبدولمەهدیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئامانج لەو سەردانەی عەبدولمەهدی بۆ هەرێمی كوردستان، گفتوگۆكردنە لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەی بودجە و هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی سۆمۆ-وە".

ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئێستای هەرێمی كوردستان ئامادە نەبو. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP