راگەیاندنی پارێزگاى هه‌ولێر رونکردنەوە لەبارەی وێنەیەکی نەوزاد هادی دەدات

- 6/11/2019 11:53:00 AM 112449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنی پارێزگاى هه‌ولێر رونکردنەوە لەبارەی وێنەیەکی نەوزاد هادی، پارێزگاری شارەکە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئه‌و وێنه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ له‌میانه‌ى رێوره‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گیراوه‌ "لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دور له‌ راستى بۆ كراوه‌".
پارێزگاری هەولێر لە پشتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دانیشتوە  و سەیری شاشەی مۆبایلەکەی دەکات

 

لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ دوشەممە لە هەولێر بەڕێوەچو، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە پشتی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دانیشتوە  و "سەیری شاشەی مۆبایلەکەی دەکات"، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی فراوان بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە.
به‌داخه‌وه‌ ئەو وێنەیە لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دور له‌ راستى بۆ كراوه‌

 

راگەیاندنی پارێزگاى هه‌ولێر رونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، "به‌داخه‌وه‌ ئەو وێنەیە لێكدانه‌وه‌ى نه‌رێنى و دور له‌ راستى بۆ كراوه‌، زۆرجار وێنه‌ ده‌ربڕى راستیه‌كان نابێت، چونكه‌ ته‌عبیرى گرته‌ى له‌ حزه‌یه‌ك ده‌كات و راستییه‌كان وه‌كو خۆى پیشان نادات، كه‌ ره‌نگه‌ له‌ حزه‌ى چاونوقاندنێكى ئاسایى وه‌كو خه‌وتن نمایش بكات یان جوڵه‌ى چاو له‌ له‌حزه‌یه‌كدا نمایشێكى نادروست پیشان بدات كه‌ وانه‌بوه‌".
په‌یوه‌ندى نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاك نه‌وزاد هادى په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كن و له‌ په‌یوه‌ندیدان

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "په‌یوه‌ندى نێوان كاك ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاك نه‌وزاد هادى په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر تایبه‌ت و برایانه‌یه‌و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كن و له‌ په‌یوه‌ندیدان، هه‌ربۆیه‌ش له‌و رێوره‌سمه‌ چه‌ندینجار قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتر و له‌گه‌ڵ عه‌لى سندى كردوه‌ و سه‌رنجیان لاى یه‌كتر بوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌ گوێگرتن و ئاگابونیان له‌ رێوره‌سمه‌كه‌و بڕگه‌گانى داببڕێن".

لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتوە، "په‌یوه‌ندى نەوزاد هادی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ زۆر برایانه‌و قوڵ و له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌، كه‌ هیچ تۆمه‌ت و پلار و قسه‌ى نابه‌جێ هه‌ڵبگرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP