موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

- 6/11/2019 9:00:00 AM 90888 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی سێی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی شەھیدان و موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

دوای تێپەڕبونی زیاتر لە پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی بە تەواوی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتەکە بڕیاریداوە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بکات بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، تا 25ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، ئەوەش دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP