هەشت ملیار دینار گرێبەستی مارەیی گەنجێكە بۆ هاوژینەكەی

- 6/11/2019 12:46:00 AM 15838 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە دادگای باری شارستانی ناوچەی کەرخ لە بەغدا، گرێبەستێكی مارە بڕین تۆماركراوە كە تیایدا گەنجێك هەشت ملیار دیناری كردوەتە مارەیی هاوژینەکەی.

بەپێی و وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە،  لە دادگای باری شارستانی ناوچەی کەرخ لە بەغدا، گرێبەستی مارەبڕین تۆماركراوە، گەنجێك بە ناوی (حەیدەر فەرحان سەوادی غەڕاوی)ـ گرێبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ (نەدا محەمەد لەتیف مەشهەدانی) ئەنجامداوە.

بەپێی گرێبەستەكە، "پێشەکی مارەییەکە سێ ملیار دینارە و پێنج ملیار دیناری دیکەش قەرزە".

لە گرێبەستەكەشدا ئەوەش خراوەتەرو كە کوڕەکە لەدایکبوی ساڵی 1984ـە و هاوژینەكەشی لەدایکبوی ساڵی 1986ـە، پێشتر لە پیاوێکی دیکە جیابوەتەوە و دو منداڵیشی هەیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP