ژمارەیەک منداڵی داعش رادەستی فەرەنسا و هۆڵەندا کرانەوە

- 6/10/2019 6:43:00 PM 1168 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرچاوەیەکی دپلۆماسی فەرەنسا رایگەیاند ئەمڕۆ ژمارەیەک منداڵی بێ دایک و باوکی سەربە داعش کە بەرەگەز خەڵکی فەرەنسا و هۆڵەندا بون لەسوریاوە رادەستی ئەو دو وڵاتە کراونەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەیەکی دپلۆماسی فەرەنسا رایگەیاندوە ئەمڕۆ دوشەمە 12 منداڵی بێ دایک و باوکی سەربە داعش رادەستی فەرەنساو 2 منداڵیش   لەسوریاوە رادەستی هۆڵەندا کراون.
منداڵەکان لەڕێگەی فرۆکەیەکی سەربازییەوە رەوانەی فەرەنسا کراون

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد منداڵەکان لەڕێگەی فرۆکەیەکی سەربازییەوە رەوانەی فەرەنسا کراون کە لەفرۆکەخانەیەکی نزیک پاریس نیشتۆتەوە و هۆڵەندییەکانیش لەوێوە منداڵەکانیان گواستۆتەوە.
منداڵەکان لەبارێکی خراپدا بون و پێویستیان بەهاوکاری بوە

وتیشی منداڵەکان لەبارێکی خراپدا بون و پێویستیان بەهاوکاری بوە و نزیکەی 250 منداڵی دیکەش لەهەمان وێستگەی سوریا چاوەڕێی دواین بڕیاری چارەنوسیان بن.

پێشتریش حکومەتی فەرەنسا پێنج منداڵی دیکەی داعشی وەرگرتۆتەوە و بەپێی سەرچاوەکە ئەو منداڵانە رادەستی بەشی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دەکرێن.

حکومەتی سوریا چەندین جار داوای لەوڵاتانی رۆژئاوا کردوە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان کە دەستگیرکراون وەرگرنەوە و لەوڵاتەکانی خۆیان دادگاییان بکەن.

نیشانەکردن :

#داعش

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP