هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆککۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا

- 6/10/2019 4:44:00 PM 3135 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆککۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٦/١٠ لە شاری ھەولێر پێشوازی لە  مەولود چاوش ئۆغڵو ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد، سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی ھاریکاری و دیالۆگی جددی کرایه‌وه‌ لە نێوان گشت لایەنەکان بۆ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لەزمانی ھەڕەشە، له‌ پێناو سەقامگیری ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابووری لە ناوچەکەدا. 

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکات.

ئەمرۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP